بریارە مانگی داهاتوو فڕۆكەخانەی موسڵ بكرێتەوە

5 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كاكەیی سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، سەرەتای مانگی حوزەیران فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ دەكرێتەوە.
محەممەد كاكەیی سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، رۆژی 10ی حوزەیرانی ئەم ساڵ دیاریكراوە بۆ كردنەوەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی موسڵ و دەستپێكردنی گەشتەكانی.
ئاماژەی بەوەشدا، كردنەوەی ئەو فڕۆكەخانەیە بە گەشتێكی فڕۆكەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیران دەبێت كە لە بەغداوە بۆ فڕۆكەخانەكە دەیكات.
 باس لەوەشكراوە، بودجەی ئەو پڕۆژەیە 200 ملیار دینارە و نیوەی لە پارەی بلۆككراوی پێشووی پارێزگای نەینەوایە لە سەردەمی شەڕی داعش و نیوەكەی دیكەی لە بودجەی یاسای پاڵپشتیی خێرای ئاسایشی خۆراك و پەرەپێدان دابین دەكرێت.
سەرۆكی لیژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ئاشكراشیكرد، هەمان رۆژ وەك یەك پاكێج، یەكەم هۆتێڵی پێنج ئەستێرەیی لە شاری موسڵ دەكرێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group