نەوا-
باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەكیدا باسی لەوەكردوە، داوا لە هاوڵاتیانی ئەمریكی لە عێراق دەكەین بە زووترین كات وڵاتەكە بەجێبهێڵن لەبەر ڕۆشنایی دۆخی ئەمنی ئێستا.
لای خۆشیەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا هۆشداری خۆی بۆ هاوڵاتیانی ئەمریكا لە عێراق نوێ دەكاتەوە و دەڵێت، هاوڵاتیانی ئەمریكی نابێت بەهیچ هۆكارێك گەشت بكەن بۆ عێراق، هانیان دەدەین بە زوترین كات ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بەرپرسانی عێراق ئاسمانی وڵاتەكەیان داخستوە و رەنگە داخستنەكە نوێ بكرێتەوە، بەڵام لە ئێستادا ڕێگا وشكانیەكان كراوەن و دەتوانن وڵاتەكە بەجێبهێڵن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا هۆشداریش دەدات لەوەی رەنگە لە ئایندەدا ڕێگە وشكانییەكانیش دابخرێن، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان لەگەشتكردن بۆ عێراق خۆیان بەدوربگرن و ئەوانەشی لە وڵاتەكەدان بەپەلە جێیبهێڵن.