ترمپ بەشداری لەكۆڕبەندی وەبەرهێنانی سعودیە- ئەمریكا دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
محەمەد بن سەلمان جێنشینی سعودیە لە كۆشكی یەمامە لەڕیازی عەرەبستانی سعودیە پێشوازیكرد لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا.
مەبەستی سەردانەكەی ترەمپ بۆ سعودیە بۆ كۆبونەوەی دووقۆڵی لەنێوان محەمەد بن سەلمان شای سعودیەو دۆناڵد ترەمپ، هەروەها  بەشداریكردن بوە لە كۆڕبەندی وەبەرهێنانی سعودیە-ئەمریكا.
كەناڵی ئیخبارییەی سعودیە بڵاویكردەوە، لەمیانی كۆبونەوەی نێوان جێنشینی سعودیەو سەرۆكی ئەمریكا پرسەكانی بازرگانی، سیاسی، ئابوریی، وەبەرهێنان و ئەمنییەكانی نێوان هەردو وڵات تاوتوێ كراون.
جێی ئاماژەیە، سەرۆكی ئەمریكا لە یەكەم وێستگەی گەشتەكەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە سێ وڵات دەگرێتەوە گەیشتە ریاز.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group