ئاوات محەمەد: سەرجەم كلینیكەكان پابەند كراون بەدەرهێنانی مۆڵەت

8 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لەدەستەی نوێی پزیشكانی ڤێتێرنەری كۆبوەوەو سەرەتا پیرۆزبایی ئاڕاستە ردن هیوای خواست دەستەی نوێ هەماهەنگی زیاتریان هەبێت لە لیژنەكانداو هەموان وەك یەك تیم كاربكەن.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، قائیمقامی سلێمانی باسی لەگرنگی كاری لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی كردوەو ئاماژەی بەوەكردوە، لەكاتێكدا لیژنەی كشتوكاڵیان دروستكرد هیچ كلینیكێك مۆڵەتی نەبوە كەسی پسپۆر كاری تێدا نەكردوە، بۆیە یەكەم هەنگاو سەرجەم كلینیكەكان و فرۆشگاكان و كۆگاكان پابەند كران بەدەرهێنانی مۆڵەت و پاشان پابەند كران كەكەسی پسپۆڕو دەرچوی بەشەكە لەشوێنەكەدا كار بكەن.
وتیشی: لیژنەكەیان بەردەوام چاودێری كلینكیە پزیشكیەكان و نوسینگە كشتوكاڵیەكان دەكەن و رێنمایی تایبەتیان پێدراوە بەچۆنیەتی مامەڵە كردن لەگەڵ ئەودەرمان و قڕكەرانە كەبەكاری دەهێن و عەمباری دەكەن.
لەلایەن خۆشیەوە عوسمان جەلال نەقیبی سەندیكای پزیشكانی ڤێتێرنەری كوردستان سوپاسی قائیمقامیەتی سلێمانی كردوە كەلەڕێگەی لیژنەكانیانەوە خزمەتێكی زۆریان بەهاوڵاتیان و شاری سلێمانی كردوە بەتایبەت كلینیكیە ڤێتێرنەرییەكان و رایگەیاندوە، هیوادارن لە داهاتودا هەماهەنگی زیاتریان هەبێت لەلیژكانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group