شەپۆلێكی سەرما و بەفربارین ڕوو لە عێراق و هەرێمی كوردستان دەكات

1 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە دوێنێوە شەپۆلێكی بەفربارین وڵاتی توركیای گرتەوە و بەرزاییەكانی ئەو وڵاتەی سپی پۆش كرد، پێشبینی دەكرێت نزمەپاڵەپەستۆیەكی سارد و جەمسەری ڕوو لە لوبنان، سوریا و باكووری كوردستان بكات.
باسی لەوەشكردوە، لە ڕۆژی دووشەممە (4ی ئایار)، كاریگەریی ئەو هەوا ساردە دەگاتە ناوچەكانی باكووری سعودیە و عێراق و هەرێمی كوردستان، هەرچەندە لە كاتی گەیشتنی بەم ناوچانە تا ڕادەیەك لاواز دەبێت، بەڵام پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو دادەبەزن و لە شەواندا كەشێكی سارد باڵ بەسەر ناوچەكەدا دەكێشێت.
ئاراس جەبار ئاشكاشیكردوە، ئەگەری تاوە باران و بروسكە لە كات و شوێنی جیاوازدا هەیە، لەگەڵ ئەگەری بەفربارین لە لوتكەی چیا زۆر بەرزەكان ، وتیشی، ئەم شەپۆلە تا كۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت و پلەكانی گەرما لە خوار ئاستی ئاسایی خۆیانەوە دەمێننەوە.



شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group