نەوا-
كەشناسی هەرێم، لە ناوچە شاخاوییەكانی باكور رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری باران بارین و هەورە بروسكە هەیە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی هەرێم بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكانی باكور و رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری باران بارین و هەورە بروسكە هەیە.
باسی لەوەشكرد، لەناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم خێرایی با زیاد دەكات و دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی كەمێك تۆز و خۆڵ لە ناوچەكە.
كەشناسی هەرێم ئاشكراشیكرد، سبەینێ ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما یەك تا دوو پلە نزمتر دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ