نەوا-
چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردوەتەوە، بەڕێوەبردنی دۆسیەی نەوت پێویستە بەهاوبەشی بێت لەنێوان حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستاندا بۆیە داوا دەكەن بۆ بەرژەوەندی نیشتمانیی كاری پێكەوەیی بكەن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوەو پابەندیش هەبێت بە سیاسەت و بڕیارەكانی حكومەتی فیدراڵیەوە كە خزمەتی بەرژەوەندی باڵای وڵات دەكات.
لە راگەیەنراوەكەیدا، چوارچێوەی هەماهەنگی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستانی رەتكردوەتەوە لەبارەی دۆسیەی هەناردەكردنەوەی نەوتەوە لە بەندەری جەیهانەوەو رایگەیاندوە كە ئەو تۆمەتانەی كراون رێخۆشكەر نین بۆ چارەسەرێكی راستەقینەی ناكۆكییەكان، بۆیە پێویستە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان بەغدادو هەولێر پێویستی بە رۆحیەتێكی هاوبەشی نیشتمانی و لێپرسراوێتیەوە هەبێت كە گەرەنتی پاراستنی سامانی نیشتمانی و پەرەپێدان و سەقامگیری ئابوری لە وڵاتدا بكات.