لێدوانەکانی خەزعەلی سەبارەت بە هەژاری لە هەرێم رەتدەكرێنەوە

6 رۆژ پێش ئێستا عێراق

لە وەڵامی لێدوانەکانی قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق سەبارەت بەوەی کە بە ڕێژەی بەرزی هەژاری و ‏ئاوارەیی لە هەرێمی کوردستانە ، سەرچاوەکان دەڵێن ئەو بانگەشانە لەسەر بنەمای داتای باوەڕپێکراو نییە، بەڵكو ئاماژەیان بە ئەنجامی ‏ڕاپرسی گشتی لە عێراق کردوە کە دەستەی گشتی ئاماری عیراق بە هاوکاری فەرمانگەی ئاماری هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە
بەگوێرەی ئەو رەتكردنەوەناەی بڵاوكراونەتەوە ئاماژە بەوەكراوە كە لە ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتوە ێژەی هەژاری بۆ 17.5% ‏دابەزیوە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2018دا 20.05% بوە.‏
بەپێی ئەنجامی ڕاپرسییەکەش پارێزگاری هەولێر کەمترین ڕێژەی هەژاری لە عێراق تۆمار کردوە کە تەنیا لەسەدا حەوت بوە
لە دوای ئەویش پارێزگاری سلێمانی دێت بە ڕێژەی هەشت لەسەد، لەبەرامبەردا بەرزترین ڕێژەی هەژاری لە پارێزگای موسەننا بووە ‏کە لەسەدا ٤٠ بووە، لە دوای ئەویش بابل دێت کە لەسەدا ٣٥.٧ بوە.‏
ئاماشكراوە كە ئەم داتا فەرمییە ئەوە دەردەخات کە هەرێمی کوردستان کەمترین هەژاری بە بەراورد بە باقی پارێزگاکانی عێراق ‏تیادایە.‏

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group