نەوا-
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباح-ی ڕایگەیاند، پێشبینی دەكات بەم نزیكانە خشتەی یاسای بودجەی گشتی ساڵی 2025 بگاتە پەرلەمان، دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە تەواوكرا.
ئاماژەی بەوەشكردوە، پەرلەمان ئامادەیە هەر كە خشتەی بودجە بە فەرمی گەیشت دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجامبدات، بە ئامانجی گفتوگۆكردن و پەسەندكردنی خێرای.
ئەو پەرلەمانتارە ڕونیشیكردەوە، لیژنەی دارایی پێشبینی ناكات لە دانیشتنەكەدا گفتوگۆیەكی دورودرێژ یان قوڵ هەبێت لەسەر خشتەكانی بودجەی نوێ، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی كە هیچ گۆڕانكارییەكی بنەڕەتی تیادا ناكرێت بە بەراورد بە بودجەی ساڵی ڕابردو، كە لە ماوەی سێ ساڵدا بەبێ هەمواركردنەوەی بەرچاو پەسەندكرا.