نەوا-
بڕیارە ئەمڕۆ هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەدا بۆ مانگی پێنج دابەشبكرێت.
وەزارەتی پێشمەرگە پێشتر بڵاویكردەوە، رۆژی چوارشەممە 11ی حوزەیرانی 2025 هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە كرا.
ئاماژە بەوەشدراوە، دوای ئەنجامدانی رێكارەكان ئەمڕۆ پێنجشەممە دەست بە دابەشكردنی بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەكانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەكەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەدا دەكرێت.