فیفا: بەشداربوانی مۆندیالی یانەكان پارەیەكی باشیان پێدەدرێت

9 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
سەرۆكی فیفا ئاشكرایكردوە، هەر یارییەك لە مۆندیالی یانەكاندا بەهاكەی 30 ملیۆن دۆلارە بۆ تیمە بەشداربوەكان.
ماڵپەڕە وەرزشییەكان بڵاویانكردۆتەوە، جیانی ئینفانتینۆ سەرۆكی فیفا ئاشكرایكردوە كە هەر یارییەك لە مۆندیالی یانەكاندا بەهای 30 ملیۆن دۆلارە لەكۆی گشتی داهاتی دو ملیار دۆلار، هیچ پاڵەوانێتییەكی تری یانەكان لە جیهاندا نییە كە لە هەر یارییەكدا 30 ملیۆن دۆلار تیایدا بەدەستبهێنێت، دابینكردنی ئەم داهاتەش لەجامی جیهانی یانەكاندا لەسەر گیرفانی هاندەران نابێت.
باسی لەوەشكردوە، بەهۆی ئەو گرێبەستە مێژوییەی لەگەڵ پلاتفۆرمی پێشەنگی وەرزشی جیهان DAZN كردویەتی هەر 63 یارییەكە بەشێوەیەكی راستەوخۆو بەخۆڕایی لە سەرانسەری جیهاندا پەخش دەكرێت، ئەمەش وادەكات لەڕێگەی پارەی هاندەرانەوە خەڵاتی بەشداربوان بەدەست نەیەت.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group