نەوا-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئامۆژگاری واشنتن دەكەین كە لە نێوان وەستاندنی دەستدرێژییەكان یان مانەوە وەك بینەرێك یەكێكیان هەڵبژێرێت.
غەریب عەبادی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریكا بیەوێت بە نوێنەرایەتی ڕژێمی زایۆنی دەستوەردانێكی كاریگەرانە بكات، ئێران ناچار دەبێت كەرەستەی خۆی بۆ فێركردنی وانەیەك بە دەستدرێژكاران و بەرگریكردن لە بەرژەوەندییە ئەمنیەتی و نەتەوەییەكانی خۆی بەكاربهێنێت.
باسی لەوەشكرد، ئامۆژگاری ئێمە بۆ ئەمریكا ئەوەیە كە ئەگەر نایەوێت دەستدرێژكارەكە بوەستێنێت، لانیكەم خۆی لە چاودێریكردندا سنوردار بكات، وتیشی، ئێمە پێشوازیمان لە هیچ شەڕێك نەكردوە، هەرگیز هەوڵمان نەداوە شەڕ بەرپا بكەین.