نەوزاد شێخ كامیل: ڕەنگە ماوەی تۆماركردنی فۆڕمی ئەلیكترۆنی خۆراك درێژ نەكرێتەوە

1 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی هەرێم دەڵێت: تائێستا ڕێژەیەكی باش لە هاووڵاتیان بەشدارییان لە پرۆژەكەدا كردووە.
نەوزاد شێخ كامل بەڕێوبەری گشتیی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان تاوەكو ئێستا سەدا 69ی هاوڵاتیان بەشدارییان لە پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراكدا كردووە.
 ئاماژەی بەوەش دا، ئەگەر ڕێژەكە نەگاتە سەدا 85، ئەوكات بۆ ماوەی پازدە ڕۆژ ماوەی پڕكردنەوەی فۆرمەكە درێژ دەكرێتەوە، بە پێچەوانەشەوە ئەگەر رێژەكە بگاتە سەدا 85 ئەوا ماوەی پڕكردنەوەی فۆڕمەكە درێژناكرێتەوە و قۆناغی دووەم دەست پێدەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group