نەوا-
لە باشوری ئەوروپا هۆشداری تەندروستی بەهۆی بەرزبونەوەی پلەكانی گەرماو كەوتنەوەی ئاگرەوە دەدرێت.
ماڵپەڕێكی ئەمریكی بڵاویكردوەتەوە، هۆشداری تەندروستی و ئاگركەوتنەوە لە وڵاتانی باشوری ئەوروپا بەهۆی زیادبونی پلەكانی گەرماوە دراوەو پێشبینی دەكرێت لە كۆتایی هەفتەدا پلەكانی گەرما لە هەندێك شوێن 40 پلەی سەدی تێبپەڕێنێت و ئیتاڵیا، یۆنان، فەرەنسا، ئیسپانیاو پورتوگال لەنێو ئەو وڵاتانەدان كە زیانیان بەردەكەوێت.
ئەوەش بڵاوكراوەتەوە، لە ئیسپانیا ستافی فریاگوزاری لە ئامادەباشیدان بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ زیادبونی حاڵەتەكان بەهۆی گەرماوە بەتایبەتی لەنێو ئەو كەسانەی كە لاوازن لەناویاندا منداڵان و بەساڵاچوان.
ئەوەش باسكراوە، هەوای گەرمی باكوری ئەفریقا كە لە سەرانسەری باڵكان بڵاودەبێتەوە تا دەگاتە شوێنی پشوەكانی كرواتیا، ئەم كاتەی ساڵ شەپۆل و پلەكانی گەرما زۆرن كە بەشێوەیەكی ئاسایی لە مانگەكانی تەمموزو سەرەتای مانگی ئابدا پلەی گەرمی لە كیشوەری ئەوروپا بەو شێوەیە بەرزدەبێتەوە.