46 كاندید بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخراونەتەوە

1 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایدەگەیەنێت، لەدوای وردبینیكردنی ناوەكانیان 46 كاندید بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوورخراونەتەوە.
عیماد جەمیل سەرۆكی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، لە ماوەی دوو رۆژی ئایندەدا پڕۆسەی وردبینیكردنی ناوی كاندیدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواودەبێت، دواتر ناوەكانیان دەنێردرێت بۆ لێكۆڵینەوەی ئەمنی و یاسایی.
ئاماژەی بەوەشكردووە، حەوت هەزار و 900 كەس خۆیان كاندیدكردووە، لەو ژمارەیەش 46ــیان تا ئێستا دوورخراونەتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group