نەوا-
پاشئەوەی ئاگرێكی گەورە لەپورتوگال كەوتەوە ئەو وڵاتە داوای هاوكاری كردو شانشینی مەغریبیش بەدەم داواكارییەكەوە چو.
وەزارەتی ناوخۆی پورتوگال بڵاویكردەوە، وڵاتەكەیان رێككەوتنی هاوكاریی دولایەنەی سەبارەت بەپاراستنی مەدەنی لەگەڵ مەغریب چالاككردوە، ئەوەش دوای ئەوەی مەغریب دو فڕۆكەی ئاگركوژێنەوەی دابینكردوە بۆ روداوی ئاگركەوتنەوەكەی پورتوگال.
باس لەوەشكراوە، فڕۆكەكانی پورتوگال پێویستیان بە چاكسازی تەكنیكی هەیە، دوای داواكردنی هاوكاری لەلایەن پورتوگالەوە شانشینی مەغریب بەپەلە دو فڕۆكەی ئاگركوژێنەوەی ناردوە بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاگرەكەو رێگریكردن لەوەی زیاتر تەشەنە بسێنێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان لە بەشی باكوری وڵاتی پورتوگال نزیكەی 700 ئاگركوژێنەوە روبەڕوی ئەو ئاگرە بەهێزە بونەتەوە دە شاری ترانكۆسۆی گرتوەتەوە.