نەوا-
یانەی بەرشەلۆنە چەند گرێبەستێكی هاوینە بۆ چەند یاریزانێك رادەگەیەنێت .
ماڵەپەڕە وەرزشییەكان بڵاویانكردۆتەوە، یانەی بەرشەلۆنە بە فەرمی گرێبەستی دو یاریزانی گرنگی لە وەرزی هاوینەی خۆی لەگەڵ لالیگا تۆماركردوە، یاریزانەكان بریتین لە جوان گارسیای گۆڵپارێزو ماركوس راشفۆرد هێرشبەری ئینگلیزی، ئەمەش تەنها چەند كاتژمێرێك پێشئەوەی یانەكە دەست بە بەرگریكردن لە نازناوی لالیگا بكات بەرامبەر بە ریاڵ مایۆركا.
ئەوەش باسكراوە، بەرشەلۆنە بەردەوامە لەململانێی دارایی و چاوەڕێی بەرەوپێشچونی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی یاریگای ئەفسانەیی كامپ نۆیە، چەندین هەنگاوی گرنگیشی ناوە بۆ پابەندبون بە رێساكانی یەكێتی ئەوروپا، یەكەمجاریش رێگەی بە ئینیگۆ مارتینێزی بەرگریكار داوە بچێتە یانەی نەسری سعودی، دواتر بە فرۆشتنی ئەو مافانەی كە ماونەتەوە بە فرانسیسكۆ ترینكاو یاریزانی باڵی پورتوگالی بە سپۆرتینگ، لەگەڵ درێژكردنەوەی گرێبەستی جولس كۆندی بەرگریكاری فەرەنسی تا ساڵی 2030.