ژمارەی گیانیانلەدەستدان بەهۆی برسێتیەوە لە غەزە تادێت بەرزدەبێتەوە

13 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە كەرتی غەزە رایگەیاند، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی بەهۆی برسێتییەوە لە غەزە گیانیانلەدەستداوە بەرزبوەتەوە.
وەزارەتەكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، لە 24 كاتژمێری رابردودا شەش كەسی دیكە بەهۆی برسێتییەوە لەكەرتی غەزە گیانیانلەدەستداوە.
باسی لەوەشكردوە، ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی كە لە 7ی مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی 2023ـەوە تائێستا بەهۆی برسێتییەوە لەكەرتی غەزە گیانیانلەدەستداوە، بەرزبوەتەوە بۆ 367 كەس كە 131یان منداڵن.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group