هۆشیار زێباری: عێراق دەرفەتێكی زێڕینی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی لەسەر پێی خۆی بوەستێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، عێراق دەرفەتێكی زێڕینی لەبەردەمدایە بۆ ئەوەی لەسەر پێی خۆی بوەستێت و بەرەو پێشەوە بچێت، بۆیە پێویستە ئەو دەرفەتە بقۆزێتەوە بۆ بەهێزكردنی سەقامگیرییەكەی.
هۆشیاری زێباری ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمیانەی چاوپێكەوتنێك لەگەڵ رۆژنامەی (The National) رایگەیاند، لە رووی ئابوورییەوە عێراق سەرمایەدارانی بیانی بۆ خۆی رادەكێشێت، ئەوەش بە پلەی یەكەم بۆ باشتربوونی دۆخی ئەمنی لە سەرتاسەری وڵات و كەمبوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەكان و نائارامییەكان دەگەڕێتەوە، هەروەها لەم دواییانەدا هانی كۆمپانیا ئەمریكییەكانی داوە، بەتایبەتی لە كەرتی نەوتدا وەبەرهێنان بكەن.
هۆشیار زێباری باسی لەوەشكرد، حكومەتی عێراق نیازی پاكە هەرچەندە دۆخەكە بە تەواوی سەقامگیر نەبووە و هێرشی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان كە لە مانگی تەموزی ئەمساڵدا وەبەرهێنانەكانی ئەمریكای لە هەرێمی كوردستانی بە ئامانجگرت، رەنگە زیان بە متمانەی وەبەرهێنەران بەگەیەنێت.
وتیشی، حكومەتی عێراق لێكۆڵینەوەی لەم دۆسیەیە كرد، بەڵام كاتێك لێكۆڵینەوەكە تەواو بوو، ناوی تاوانبارانی دەستنیشان نەكرد، ئەوەش بۆ وەبەرهێنەران بێ هیواكەرەبوو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group