نەوا-
پەیامێكی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) لەدورگەی ئیمراڵیەوە گەیەنرایە فێستیڤاڵی كلتوریی دۆرتمۆند لە ئەڵمانیاو بڵاوكرایەوە.
لەبەشێكی پەیامەكەی ئۆجەلاندا ئاماژە بەوە كراوە كە ئەوروپانشینەكان بەهۆی ناچاریی و فشارەوە روینكردوەتە تاراوگە، بەڵام بە بەرەوپێشچونی ئەو پرۆسەیەی كە دەستیانپێكردوە گەڕانەوەیان بۆ وڵات دەبێتە دەروازەی سەرەتایەكی نوێ، سەرباری هەمو زەحمەتییەكان لەڕێگەی كلتورو زمان و رەنج و هونەری خۆیانەوە توانیویانە ریشەی خۆیان بپارێزن لە هەمو زەمینەیەكدا بەردەوامبون لە تێكۆشان.
ئۆجەلان لە بەشێكی تری پەیامەكەیدا رایگەیاندوە، بۆ بەرەوپێشبردنی كۆمەڵگەیەكی دیموكراتیك لە وڵاتەكەیاندا زۆر پێویستیان بەو ئەزمون و پشتیوانیەی ئەوان هەیە كە بە تێكۆشانی خۆیان لە ئەوروپا بەدەستیانهێناوە، چونكە وڵاتەكە پێویستی بە ئازادی و دیموكراسی و بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی نوێیە، پرۆسەكەش بە بەشداریی تاراوگەنشینان بەهێزتر دەبێت.
سەرۆكی پەكەكە باسی لەوەشكردوە، كۆبونەوە لە فێستیڤاڵێكی كلتوریی لەئەوروپا تەنها چالاكییەكی كلتوریی نیە، بەڵكو رەنگدانەوەی ئیرادەیەكە بۆ زیندوهێشتنەوەی ریشەی گەلەكەیان لەتاراوگەدا.