نەوا-
سەرۆكی ئۆكرانیا دەڵێت: ڕووسیا بەردەوامە لە پێشێلكارییەكان و هەوڵی داگیركردنی تەواوی ئۆكرانیا دەدات.
ڤلودیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا لە كیێڤ لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ ئەوەی هەوڵەكانی واشنتن بۆ كۆتاییهێنان بە لەشكركێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، پێشكەوتنێكی ئەوتۆی نەبووە، بەڵام ڕووسیا بەردەوامە لە پێشێلكارییەكان و هەوڵی داگیركردنی تەواوی ئۆكرانیا دەدات، سەرۆكی ئۆكرانیا وتیشی، گرنگ نییە پوتن چی بە كێ دەڵێت، بەڵام ڕوونە كە پەرەی بە توانا سەربازیی و كەرەستە جەنگییەكانی داوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئامانج و مەرامی پوتن، داگیركردنی تەواوی ئۆكرانیایە و هەوڵەكانی ئەمەریكاش نەیتوانیوە سنوورێك لەبەردەم هێرش و لەشكركێشییەكانی ڕووسیا دابنێت، هەربۆیە ڕووسیا بەردەوامە لە هێرش و پێشێلكارییەكانی جەنگ، هەروا بە ئاسانیش ناتوانرێت ڕێگری لە مەرامی كەسی سەرۆكی ڕووسیا بگیرێت و بەشێوەیەكی ڕیشەیی بگۆڕدرێت.