نەوا-
پەرلەمانتارێكی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان دەڵێت، سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕین هەموو مانگێك 120 ملیار دینار داهاتیان هەیە، مانگانە تەنها 3 ملیاری بۆ كەرتی تەندروستی و دەرمان و پێداویستی نەخۆش و نەخۆشخانەكانی رەوا نابینن.
عومەر گوڵپی ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردوەتەوە، بەشی زۆری پێداویستی نەخۆشخانەكان لەبەشی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە دێت، بەشێكی بچوكی لەسەر وەزارەتی تەندروستی و دارایی هەرێمە، نایانەوێت دابینی بكەن بەجۆرێك لە ئێستادا زۆرینەی چالاكی نەخۆشخانەكان بۆ پێداویستی نەخۆش نزیكە لە وەستان.
گوڵپی وتوشیەتی: پێویستە بەڕێوەبەری گشتی بانك لەسلێمانی رونكردنەوە بدات ئەو 120 ملیار دینارەی داهاتی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و راپەرین، چونكە دۆخی نەخۆشخانەكان و خراپی خزمەتگوزاریی هەڕەشەیەكی جدییە لەسەر هەموان.