نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی 126 ملیۆن دینارو نزیكەی 60 مسقاڵ زێڕی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن، هەروەها دەستگیرا بەسەر بڕێك لە پارە دزراوەكەدا.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و ئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادان راگیراون و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بەردەوامە.