وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: ترەمپ بە هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر دڵخۆش نەبووە

3 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ترەمپ بە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر حەماس لە قەتەر دڵخۆش نەبووە.
كەناڵی جەزیرەی قەتەری لە راپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، بڕیارە ماركۆ روبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەردانێك بگاتە ئیسرائیل، تاوەكو لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، گفتوگۆی هێرشە ئاسمانییەكانی هەفتەی پێشووی ئیسرائیل بۆ سەر قەتەر بكەن.
لە راپۆرتەكەدا باس لەوەشكراوە، ماركۆ روبیۆ پێش بەڕێكەوتنی بۆ ئیسرائیل، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاندووە، ترەمپ بە هێرشەكانی ئیسرائیل دڵخۆش نەبووە، بەڵام ئەمە كاریگەریی لەسەر سروشتی پەیوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ ئیسرائیل نابێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، سەرۆكی ئەمریكا دەیەوێت بەزوویی جەنگ لە غەزە كۆتاییبێت، كۆتاییهاتن بە جەنگیش واتە ئازادكردنی 48 بارمتە ئیسرائیلییەكە پێكەوە، وتیشی، حەماس چیتر مەترسی نییە و چاومان لەوەیە چۆن غەززە بونیادبنێینەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group