كەشناسی هەرێم: كەشی هەرێم بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت

1 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 18-9 ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و ئاڕاستەی با باكوری خۆرهەڵات بۆ باكووری خۆرئاوا دەگۆرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، سبەی هەینی 19-9ئاسمان ساماڵ دەبێت لە ناوچە شاخاوییەكان بەتایبەتی سنوریەكانی باكور و باكوری رۆژهەڵات پەلە هەور و نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ بەرزبونەوەی تۆز و خۆل بەهۆی ڕەشەباوە سەرەتا لەكاتەكانی بەیانی لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم دەستپێدەكات پاشان زۆربەی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە تاكوو كاتەكانی درەنگانی ئێوارە بەردەوامی دەبێت، هەروەها ئەگەری كەمێك تاوە بارانی پچڕ پچڕ هەیە لەناوچە سنوریەكانی باكووری خۆرهەڵات.
كەشناسی هۆشداری دەدات و دەڵێت، بەیانی سبەی هەینی كەشی هەرێم بەگشتی ناسەقامگیر دەبێت بەهۆی بونی رەشە باو تۆزوخۆڵ كە لەناوچەكانی رۆژئاوای هەرێم سەرچاوە دەگرێت بۆ كاتەكانی نیوەرۆ تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.
ئەوەشی خستەڕو، لەئەنجامی بەرزی خێرایی باوە مەودای بینینی ئاسویی كەم دەبێتەوە بۆ كەمتر لە 5 كیلۆمەتر كە لەهەندێك ناوچە وەك ناوچەكانی باشوری هەرێم كەمتر دەبێت لە یەك كیلۆمەتر، خیڕایی با بۆ كاتەكانی نیوەرۆ دەگاتە بەرزترین ئاست كە پێشبینی دەكرێت لە هەندێك ناوچە بگاتە سەروی 50 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا بۆ كاتەكانی ئێوارە كاریگەری لاواز دەبێت بۆ كاتەكانی شەو كەش سەقامگیر دەبێتەوە.
پلەكانی گەرما لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان
هەولێر :  34 پلەی سیلیزی  
سلێمانی : 31 پلەی سیلیزی
دهۆك :  32  پلەی سیلیزی
ئامێدی : 26 پلەی سیلیزی
ئاكرێ : 31 پلەی سیلیزی
كەركوك : 35 پلەی سیلیزی  
زاخۆ  :  32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی
سۆران : 29 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 37 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group