بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ: كێشەی مووچە دووبارە نابێتەوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ رایگەیاند، هەمووان لە رێككەوتنی نەوتدا نەرمییان نواندووە تاوەكو گەیشتووین بە رێككەوتنی كۆتایی و لە داهاتوودا، كێشەی مووچە دووبارە نابێتەوە.
عەلی نزار بەڕێوەبەری كۆمپانیای سۆمۆ لە لێدوانێكدا ئاشكرایكرد، بەرپرسیارێتییەكی گەورەمان هەبوو بەرامبەر گەلەكەمان لە هەرێمی كوردستان، ئەمە وایكرد هەمووان هەماهەنگ بن و نەرمی بنوێنن تاوەكو بگەین بە رێككەوتنی كۆتایی.
جەختی لەوەشكردەوە، لە داهاتوودا كێشەی مووچە دووبارە نابێتەوە، هەروەها هیچ كێشەیەكی دیكەش لەنێوان لایەنەكانی ئەم رێككەوتنە دروستنابێت، ئەمەش دەبێتە سەرەتایەك بۆ رێككەوتنێكی نەوتیی گەورەتر لە داهاتوودا.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group