نەوا-
ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا شایەتحاڵی خۆپیشاندانەكان بوو كە سەدان كۆچبەر وچالاكوان بەشداریان تێدا كرد و ناڕەزاییان دەربڕی بەرامبەر بە ڕێككەوتننامەی كۆچبەری كە لە ساڵی 2017 لە نێوان ئیتاڵیا و لیبیا واژۆ كرابوو، ئەمەش ڕۆژێك دوای نوقمبوونی بەلەمێك لە دەریای ناوەڕاست و بێسەروشوێن بوونی نزیكەی 20 كەس.
لە میانی خۆپیشاندانەكەدا كۆچبەرانی وڵاتانی ئەفریقا ئەزموونە دڵتەزێنەكانیان لە لیبیا گێڕایەوە، و بەشداربووان خولەكێك بێدەنگ بوون بۆ قوربانییەكان لە دەریادا.
ڕێككەوتنی ئیتاڵیا و لیبیا ڕووبەڕووی ڕەخنەی زیاتر دەبێتەوە بەهۆی ئەو ڕاپۆرتانەی باس لەوە دەكەن كە ناوەندەكانی دەستبەسەركردن كە لەلایەن یەكێتی ئەوروپا پارەدار دەكرێن لەلایەن بازرگانانی مرۆڤەوە بەڕێوەدەبرێن، لەكاتێكدا ڕۆما خۆی ئامادە دەكات بۆ نوێكردنەوەی ڕێككەوتنەكە لە مانگی داهاتوودا.
بەگوێرەی ئاماری ڕێكخراوی نێودەوڵەتی كۆچ، لە سەرەتای مانگی یەك تا ناوەڕاستی مانگی ئەیلول 456كەس لە كەناراوەكانی لیبیا گیانیان لەدەستداوە.