وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن: نزیكەی 300 حاڵەتی سەرپێچیان تۆماركردوە

2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
جومانە غەللای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە: ژمارەی ئەو سەرپێچیانەی لەلایەن كۆمسیۆنەكەیانەوە لەسەر كاندیدو دروشمی لیست و هاوپەیمانێتییەكان تۆماركراون لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا كە بەپێی بڕیارەكانی ئەنجومەنی كۆمسیاران سزادان دەیانگرێتەوە زیاترە لە 292 حاڵەت.
غەللای ئاماژەی بەوەشكردوە: سەرپێچییەكان بەسەر هەردو رەگەزدا لە كاندیدان دابەشبون كە پیاوان 149 سەرپێچی و ژنانیش 42 سەرپێچی بوە، هاوكات 56 سەرپێچیش لە دروشمەكانی لیست و هاوپەیمانێتییەكاندا هەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group