ئامادەكاریی بۆ هەڵمەتی نیشتمانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان دەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
بەمەبەستی ئامادەكاریی بۆ هەڵمەتی نیشتمانی 16 رۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان لەهەرێمی كوردستان‌و جیهان،  بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان‌و خێزان لەگەڵ رێكخراوەكانی ژنان‌و كۆمەڵگەی مەدەنی كۆبوەوە. 
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، ئامانج لەكۆبونەوەكە گفتوگۆكردن بوە لەسەر دانانی پلان‌و بەرنامەیەكی بەهێز بۆ هەڵمەتی 16 رۆژەی نیشتمانی كە بڕیارە لە 25/11 دەستپێبكات و بەهاوكاری‌و هەماهەنگی لەگەڵ ئەو رێكخراوانە چالاكییەكان رێكبخەن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group