كارەبای گەرمیان: بری بەرهەمهێنانی كارەبامان دوو هێندەی ئەوەیە كە پێویستمانە
4 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای گەرمیان ئاشكرایدەكات، وێستگەی دووی كارەبا خراوەتە خزمەتەوە و توانای بەرهەمهێنانی 189 مێگاوات كارەبای هەیە، بەمەش لە سنوورەكە خواست بۆ كارەبا 250 مێگاواتە و بەڕێوەبەرایەتییەكە توانیویەتی بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا بگەیەنێتە 480 مێگاوات، كە دووهێندەی ئەوەیە كە سنوورەكە پێویستیەتی.
ئاماژە بەوەشدراوە، تێچووی پرۆژەكە 21 ملیار دینارە، یەكێك لە تایبەتمەندییە گرنگەكانی وێستگەی دووی كارەبای گەرمیان ئەوەیە كە چارەسەری بارگرانی كارەبای كەلار دەكات، بەجۆرێك كە ئامادەكاریی پێویست كراوە بۆ دابەشكردنی كارەبا بۆ سەرجەم یەكەكانی نیشتەجێبوون و زەوییەكانی فەرمانبەران.