نەوا-
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت لەكۆتایی هەفتەی داهاتو بەدواوە بەكاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سورو ناوەڕاست لەناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان بارانبارین دەستپێبكات لەگەڵ نزمبونەوەی پلەكانی گەرما بەگشتی، حاڵەتەكانیش لاوازو ناجێگیر دەبن و لەهەندێك شوێندا هەورە بروسكە چالاكدەبێت و لەگەڵ بارینی نمە باران و هەندێ شوێن رێژەی بارانبارینی زیاتر دەبێت.
ئەو شارەزایەی كەشناسی پێشبینیشیكردوە، رێژەی بارانبارین لە زۆربەی ناوچەكان لە خوار ئاستی ئاسایی دەبێت و ئەگەری گۆڕنكارییش لە حاڵەتەكاندا هەیە.