نەوا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، كێشەی داهاتی نا نەوتیی لەگەڵ هەرێم كاریگەری لەسەر بەردەوامی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێت.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەنوس كۆبوەوە و رایگەیاند رەوشی دارایی و ئابووری عیراق لە باشترین ئاستیدایە، گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەش لە سەرتاسەری وڵاتدا بەردەوامە.
لەسەر پرسی موچەخۆرانی هەرێمیش سودانی جەختیكردوەتەوە لەوەی كێشەی نەوتی هەرێمیان دوای ساڵانێكی زۆر چارەسەركردوە.
باسی پرسی موچەی موچەخۆرانیش كردوە و رایگەیاندووە، بە دوای چارەسەرێكدا دەگەڕێن لەبارەی داهاتی نانەوتییەوە و دڵنیایشیداوە كە ئەم بابەتە كاریگەری لەسەر بەردەوامی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەران نابێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، دوێنێ وەزارەتی دارایی عیراق، رایگەیاند دەستیانكردوە بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی عیراق و لەبەرانبەردا تا ئێستا موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەكراوە.