ژمارەیەك یاریزان و خۆبەخش خەڵاتكران

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رێزلێنانی پێشكەش بە ژمارەیەكی زۆر لە یاریزان و خۆبەخشانی شاری هەولێر كرد كە لەسەر ئاستی عیراق و جیهان بەشداری پاڵەوانێتییەكانیان كردوەو پلەی بەرزیان بەدەستهێناوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، 16  پاڵەوانی لەشجوانی كە لە چەندین خول و پاڵەوانیەتی پلەی یەكەم و دوەم و سێیەمیان لەسەر ئاستی جیهان و عیراق بە دەستهێناوە رێزیان لێنراوە، هەروەها 31 یاریزانانی دیكەی ناوەندی وەرزش و لاوانی هەولێر كە ئەوانیش پەلی یەكەمیان لە خۆلی تۆپی پێی بەڕێوەبەرایەتیەكە بەدەستهێناوە خەڵاتكراون لەگەڵ  31 خۆبەخش كە لە ئەنجامدانی كاری مرۆیی بەشداریانكردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group