دەمپارتی: پێویستە پشتیوانی لە كشانەوەی پەكەكە لەناو خاكی توركیا بكرێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەنجومەنی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان (دەمپارتی) لە كۆبونەوەیەكدا پشتیوانی خۆی بۆ كشانەوەی هێزەكانی پەكەكە لەناو خاكی توركیا دوپاتكردەوەو رایگەیاند،  دەبێت بە دڵسۆزییەوە پشتگیری لەم هەنگاوە بكرێت، ئەم پێشكەوتنە بۆ دیموكراسی و پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك وەك خاڵێكی گرنگ لێكبدرێتەوە، دەبێت دەستبەجێ هەنگاوی یاسایی و سیاسی بگیرێتەبەر.
دەمپارتی لە راگەیەنراوێكدا ئاشكراشیكردوە كە لە كۆبونەوەكەیاندا جەختیانكردوەتەوە ئاشتی تەنها بە بێدەنگكردنی چەك نابێت، بەڵكو بە داننان بە هاوڵاتیبونی دیموكراسی و مافە دیموكراتیكییە هەمیشەییەكان دەبێت، ئەوەی لە داهاتودا بكەوێتە سەرشانیان جێبەجێ دەكەن بۆئەوەی رێگری لە پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراتیك نەگیرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group