ئامادەكاریی بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان سلێمانی و توركیا دەكرێت

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، بەمەبەستی ئامادەكارییەكان بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكانی توركیاو وڵاتانی تری ئەوروپا كۆبونەوەیەكیان بەسەرپەرشتی  رێباز محەمەد بەڕێوەبەری گشتی فڕۆكەخانە بەوەكالەت  ئەنجامداوە تیایدا بەڕێوەبەران و لێپرسراوە پەیوەندیدارەكانی ناو فڕۆكەخانەی راسپاردوە كە ئامادەكاری تەواو بكەن بۆئەوەی لەگەڵ فراوانبونی گەشتە ئاسمانییەكان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە بتوانن بە باشترین شێوە خزمەت بە گەشتیارەكان بكەن.
جێی ئاماژەیە رۆژی 15/10 دەسەڵاتی فڕۆكەوانی توركیا ئاگادارینامەیەكی لەسایتی جیهانی بڵاوكردەوە كە تیایدا ئاشكرایكردبو لەسەرەتای مانگی 11دا گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان شاری سلێمانی و توركیا دەستپێدەكاتەوە. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group