وەزارەتی پێشمەرگە: هاوكاری دارایی هاوپەیمانان گەیشتووە و سبەی دابەشدەكرێت

2 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە رۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2025، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ 5ی تشرینی دووەمی 2025، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) دەستدەكرێت بە ئەنجام دانی رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی پێنجشەممە بەرواری 6ی تشرینی دووەم، دەست بە دابەش كردنی دەكرێت.
باس لەوەشكراوە، لەم مانگەدا زیاتر لە %97ی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی دیكەش لە رێگەی سیستمی بانكییەوە هاوكارییەكان وەردەگرن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group