ترەمپ هۆشداری بە سەرۆكی نوێی شارەوانیی نیویۆرك دەدات
2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان
نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، پێویستە زەهران مەمدانی سەرۆكی شارەوانیی هەڵبژێردراوی شاری نیویۆرك بەدوای پەیوەندییەكی نوێ لەگەڵ واشنتندا بگەڕێت، هۆشداریشیدا لەوەی مەمدانی ئەگەر هاوكاری نەكات، زۆرشت لەدەستدەدات.
ترەمپ وتیشی، ئامادەم قسە لەگەڵ مەمدانی بكەم، بەڵام دەبێت رێز لە واشنتن بگرێت و ئابورییەكەی بۆ ئەو شارە بەكاربهێنێت ئەگەر بیەوێت سەركەوتووبێت، بەپێچەوانەوە زۆرشت لەدەستدەدات.
لە كۆتایشدا ترەمپ دەڵێت، هیوادارم سەرۆكی شارەوانیی نوێی نیویۆرك ببینم كە كاری باش بكات، چونكە شارەكەم خۆشدەوێت.