نەوا-
ئیدارەی ئەمریكا پرۆژە بڕیارێكی رەوانەی ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردوە كە پێشنیاری دامەزراندنی هێزێكی نێودەوڵەتی دەكات لە غەزە بۆ ماوەی دوو ساڵ.
ماڵپەڕی ئەكسیۆس وردەكارییەكانی ئەو پرۆژەیەی بڵاوكردوەتەوەو رایگەیاندوە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پرۆژە بڕیارەكەی ئامادەكردوەو دەسەڵاتی فراوانی بەخشیوەتە ئەمریكاو وڵاتانی بەشداربوی دیكە بۆ بەڕێوەبردنی غەزەو دەستەبەركردنی ئاسایش تاكۆتایی ساڵی 2027.