راوێژكارێكی سودانی: سەردانەكەی سودانی بۆ هەولێر پەیوەندی بە دانوستانەوە نییە
2 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق
نەوا-
عەبدلئەمیر تعێبان راوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە دیدارێكدا رایگەیاند، ئەمرۆ سودانی ئامادەی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی دەبێت لە هەولێر و سەردانەكەی بۆ ئەو شارە هیچ پەیوەندی بە دانوستانەوە نییە بۆ پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق.
باسی لەوەشكرد، دانوستانەكانیان لەئێستادا تەنها لەناو چوارچێوەی هەماهەنگییە و هیچ دانوستانێك ناكرێت لە دەرەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی و هیچ هاوپەیمانیەك لە دەرەوەی هەماهەنگی لەگەڵ كورد و سوننە ناكەین".
رواێژكارەكەی سودانی جەختی لەوەكردەوە، هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی بەشێكی دانەبڕاوەیە لە چوارچێوەی هەماهەنگی و هەرگیز خۆیان لە هەماهەنگی جیاناكەینەوە كە نوێنەرایەتی گەورەترین پێكهاتەی شیعە دەكات.