نەوا-
روحوڵا نەجەبات ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوە لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاندوە، هەندێك لەو زیانانەی ئێران لە روبەڕوبونەوەكانی پێشودا توشی بوە دوبارە نابێتەوە.
نەجەبات باسیلەوەشكردوە، هەر هەڵەیەكی نوێ كە ئیسرائیل ئەنجامی بدات، شەڕی داهاتو دەكاتە دوا شەڕی خۆی و كۆتایی دێت، گروپە بەرهەڵستكارەكان لە ئێران، لوبنان، یەمەن و عیراق خۆیان بۆ هەمو ئەگەرێك ئامادە كردوە.
جێی ئاماژەیە، ئاڵۆزییەكانی نێوان ئێران و ئیسرائیل زیادیانكردوەتەوە، لە چەند مانگی رابردوشدا زنجیرەیەك روبەڕوبونەوەی نێوان ئیسرائیل و ئێران وهاوپەیمانەكانی لە ناوچەكەدا رویداو دوای 12 رۆژ راگیرا.