نەوا-
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمشەو ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ئاشكرادەكرێت.
جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاشكرایكرد، كۆمسیۆن كاری بەراوردكردنی ئەنجامەكانی تەواوكردوەو ئەمشەو ئەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیەنێت، دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنیش، دەرگای سكاڵا دەكرێتەوەو سكاڵاكانیش لەلایەن دەستەی دادوەری كۆمسیۆن سەیر دەكرێت.
باسی لەوەشكرد، دوای یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان، كۆمسیۆن ئەنجامەكان پەسند دەكاتو بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵی دەنێرێت بۆ ئەوەی ئەوانیش پەسندی بكەنو كۆتایی بەپڕۆسەی هەڵبژاردن بێت.