ئیمارات بە بەهای 38 ملیار دۆلار فڕۆكەی نوێ داوا دەكات

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هێڵی ئاسمانی ئیمارات كە یەكێكە لە گەورەترین هێڵی ئاسمانی دورمەودای جیهان داوای 65 فڕۆكەی گەشتكردن لە كۆمپانیای بۆینگ دەكات.
ماڵپەڕە جیهانییەكان بڵاویانكردۆتەوە، كۆمپانیای هێلی ئاسمانی ئیمارات بە بڕی 38 ملیار دۆلار داوای 65 فڕۆكەی دیكەی جۆری بۆینگ 9-777ی كردوە كە ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی كە كۆمپانیا ئەمریكییەكە پەرەپێدانێكی خێرا بكات دوای ماوەیەكی كەم لە دواخستنی یەكەم فڕۆكەی بۆ ساڵی 2027.
شێخ ئەحمەد بن سەعید سەرۆك و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری گروپی هێڵی ئاسمانی ئیمارات لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە دوبەی وۆرلد سێنتڕاڵ وتویەتی، ئەمە پابەندبونێكی گەورەی درێژخایەنە لە بەرهەمهێنانی فڕۆكەوانی ئەمریكا كە پاڵپشتی بۆ سەدان هەزار هەلی كار لە بواری بەرهەمهێنان لە ئەمریكا دەكات.
ئەوەشی باسكردوە، بژاردەی گۆڕینی داواكارییەكەمان هەیە بۆ فڕۆكەی جۆری 777-10 كە جۆرێكی گەورەترەو هێشتا لە قۆناغی پەرەپێداندایە، ئێمە بە تەواوی پشتگیری لە تواناكانی كۆمپانیای بۆینگ دەكەین بۆ پەرەپێدانی فڕۆكە نوێیەكە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group