كەشناسی هەریم: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بە جێگیری دەمێنەوە
3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەریمی كوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە20-11، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵەهەور و خێرایی با بە ئاڕاستەی باكووری خۆرئاوا لەسەرخۆ و لە نێوان 5-15 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا،هەروەها،پلەی گەرماش نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.
سەبارەت بە كەشی سبەینێ هەینیش 21-11كەشناسی ڕایگەیاندوە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش كەمێك بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 23 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
دهۆك: 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
كەركووك: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 18 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 26 پلەی سیلیزی