نەوا-
فەتی یڵدز جێگری سەرۆكی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی توركیا (مەهەپە) لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرایكردوە، قسەكانی دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی پارتەكەیان كە رایگەیاندوە با عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە پەرلەمان قسە بكات، بوێرترین هەنگاوی سەدەیە لەچوارچێوەی چارەسەری پرسی كوردا، هەروەها دەرفەتێكی مێژویی هاتوەتە ئاراوەو نەخشە رێگاكە هەنگاو بە هەنگاو بە سەركەوتنی گەورەوە دەگاتە ئەنجام.
یڵدز باسی لەوەشكردەوە، هەڵكەوتەی جوگرافی توركیا لەنێوان ئەم وڵاتانەدا هۆكارە بۆئەوەی روبەڕوی هەڕەشەی ئەمنی هەرێمیی و جیهانی ببێتەوە، دیموكراسی، سەروەریی یاسا دیاردەیەكی چەقبەستو نییە كە لەناو بچێت، بۆیە دەرفەتەكان پێویستیان بە بەهێزكردنی بەردەوامی سەروەری یاساو پێداچونەوەی بەردەوامی سیستمە.