زاخارۆڤا: ئامادەی كاری پێكەوەیین لەگەڵ هاوبەشە عیراقییەكاندا

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
ماریا زاخارۆڤا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدان لە عیراق بەشێوەیەكی كاریگەرو رێكخراو بەڕێوەچوە، هەموو ئەو هاوڵاتیانەی ویستویانە بەشداری بكەن توانیویانە دەنگ بدەن و ئەركی هاوڵاتیبونی خۆیان جێبەجێ بكەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا راشیگەیاندوە، بابەتی گەرمی عیراق سازدانی كابینەی نوێی حكومەتە، روسیا ئامادەیە بۆ درێژەدان بە هەماهەنگی و كاری پێكەوەیی لەگەڵ هاوبەشە عیراقییەكانیان بەردەوام بێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group