نەوا-
دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بڕیاریدا بە كۆتاهێنان بە كارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و رایگەیاند، لەمەودوا حكومەتی عیراق بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی حكومەتێكی كاربەڕێكەری دەبێت تا ئەو كاتەی حكومەتی نوێ پێكدەهێنرێت.
دادگاكە لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێی نوێنەران واتای كۆتاییهاتنە بە كارەكانی، هەروەها گواستنەوەی دەسەڵاتەكانی ئەنجومەنی وەزیرانیشە لەدەسەڵاتی تەواوەوە بۆ دەسەڵاتێكی سنورداركراو.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق وەك بەشێك لە دەسەڵاتی جێبەجێكردن لە كارەكەی بەردەوام دەبێت تا ئەو كاتەی سەرۆك كۆمارێكی نوێ هەڵدەبژێردرێت.