شارەزایەكی كەشناسی پێشبینی دەكات لە مانگی 12 لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر ببارێت

3 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
پشتیوان پێنجوێنی شارەزای كەشناسی لە لێدوانێكدا راگەیاند، سەرەتای مانگی 12، شەپۆلی نوێی بارانبارین روودەكاتە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان بەفر دەبارێت، بارستەهەوای ساردی نوێ روو لە ناوچەكانمان دەكات پلەی گەرمی بە رێژەی 7 بۆ 8 پلە نزمدەبێتەوە.
باس لەوەشدەكات، بەگوێرەی دوایین پێشبینی، ئەگەرێكی بەهێزە لە مانگی 12 سەرمای بەهێز رووبكاتە ناوچەكانمان و لە سەنتەری شاری سلێمانی بەفر ببارێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group