پرۆژەی ڕووناكی: لە وەرزی زستانەدا پاڵپشتیەكانی حكوومەت بەشداربوان ناگرێتەوە
2 کاتژمێر پێش ئێستا
نەوا-
پرۆژەی ڕووناكی ئاگاداری هاووڵاتیان دەكاتەوە كە بەكارهێنانی كارەبای 24 كاتژمێری لە زستاندا بەڕێژەی 20% بەرز دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، زۆرینەی ئەو ماڵانەی لە پرۆژەی ڕووناكی سوودمەندبوون، لە وەرزی زستانەدا پاڵپشتیەكانی حكوومەت نایانگرێتەوە، چونكە زۆرترین بڕی بەكارهێنانی كارەبا لە وەرزی زستاندایە نەك لە وەرزی هاوین.
باس لەوەشكراوە، هۆكاری سەرەكی بەكارهێنانی كارەبای زۆر لە وەرزی زستاندا، بۆ كارپێكردنی زۆری ئامێرەكانی گەرمكەرەوە و بۆیلەر دەگەڕێتەوە، ڕوونیشی دەكاتەوە، بەكارهێنانی كارەبا لە مانگەكانی زستاندا بەراورد بە مانگەكانی دیكەی ساڵ، بەڕێژەی لە 20% بەرز دەبێتەوە.