وەزیری تەندروستی: هەرێم پێشەنگە لە نەشتەرگەریی چاندنی جگەردا

4 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاندوە، هەرێمی كوردستان پێشەنگە لەئەنجامدانی نەشتەرگەریی چاندنی جگەر، چەندین ساڵە ئەم خزمەتگوزاریە لە هەرێمی كورستان بەسەركەوتویی ئەنجام دەدرێت.
وەزیری تەندروستی باسی لەوەشكردوە: تا ئێستا لە ماوەی زیاتر لە چوار ساڵی رابردو 117 حاڵەتی چاندنی جگەر لە هەرێمی كوردستان بەبڕی خەرجی نزیكەی پێنج ملیارو 500 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشانی هەمو ناوچەكانی كوردستان ئەنجامدراوە ئەویش پاڵپشت بەیاسای بەخشین و چاندنی ئەندامانی لەشی مرۆڤ بەپێی ڕێنمایی و مەرج و رێكاری پێویست.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group