كۆمسیۆنی پەرلەمانی توركیا سەردانی ئۆجەلان دەكات

3 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كۆمسیۆنی دیموكراسی و یەكگرتنی نەتەوەیی كە لە پەرلەمانی توركیا بۆ چارەسەری پرسی كورد دامەزرا، بڕیاریدا بچێتە زیندانی دورگەی ئیمرالی بۆ گوێگرتن لە وتەكانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان.
كۆمسیۆنە پەرلەمانییەكە لە پرۆسەیەكی دەنگداندا سەردانەكەی یەكلایی كردەوەو لەكۆی 51 ئەندامی كۆمسیۆن 40 ئەندامیان بەشدارییان لە دەنگدان كرد كە 32 یان دەنگی بەڵێ بون بۆئەوەی لەگەڵ ئۆجەلان كۆببنەوە.
بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتو سەردانەكەی ئیمرالی ئەنجام بدرێت، بەم سەردانەش پرۆسەی ئاشتی دەچێتە قۆناغی دوەم.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group